سەردێڕ:

بایدن مەرجی لابردنی سزاکانی سەر ئێران ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-02-08

1653 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێران رێزی پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرتووە، ئەوا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵناگرن. دەشڵێت، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم رابگرێت، ئەوا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان.


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێران رێزی پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرتووە، ئەوا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵناگرن. دەشڵێت، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم رابگرێت، ئەوا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان.

  جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CBS باسی لەوەکرد، سزاکانی سەر ئێران لانابەن تەنانەت گەر بۆ گەڕانەوەی ئەو وڵاتەش بێت بۆ سەر مێزی دانوستان تایبەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکە.
جۆ بایدن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم رابگرێت، ئەوا دەرفەتێکی باش دەبیت بۆ قۆناغیکی نوێی پەیوەندییەکانیان.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران رێزی پابەندییەکانی خۆی تایبەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرتووە و هەربۆیەش بەهیچ شێوەیەک سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لانابەن.
رۆژی ٢٠ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، جۆ بایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، هاوکات، بەگوێرەی وتەکانی بایدن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، بەنیازە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ئاسایی بکاتەوە و رێککەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ش، کە لە ٢٠١٨دا ئیدارەی ترەمپ بە فەرمی لە رێککەوتنەکە کشایەوە سەرلەنوێ زیندووبکاتەوە.
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی "ئەتۆم"ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە واژۆکرا، ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی چەکی ئەتۆم بوو لەلایەن ئێرانەوە.