سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بایدن پەیوەندی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە دەکات

فۆتۆ: 
2021-02-07

2125 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا میکانیزمێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ پەیوەدنیکردنی راستەوخۆ بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە و لە یەکەم پەیوەندیشیدا ژنێک لە کالیفۆڕنیاوە بە بایدنی راگەیاند، بەهۆی کۆرۆناوە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەدا کارەکەی لەدەستداوە.

جین ساکی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، کۆشکی سپی میکانیزمێکی نوێ بەرکاردەکات، کە بەهۆیەوە سەرۆک دەتوانێت بەشێوەی راستەوخۆ و رێکخراو  پەیوەندی بە هاوڵاتیانی ئەمریکاوە بکات.

لە یەکەم پەیوەندییشیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا قسەی لەگەڵ ژنێک کرد، کە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا دەژی و بەهۆی کاریگەری نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی ئابوری و بازرگانی ئەو وڵاتە لە کارەکەی دەرکراوە.

لە پەیوەندییەکەدا، لەگەڵ بایدن ژنەکە باسی سەختی گوزەرانی کردووە و پێی راگەیاندووە، کە بەدوای دۆزینەوەی کارێکدا دەگەڕێت.

بایدنیش پێی دەڵێت، "باوکم پێی وتووم کارکردن تەنها موچەنییە و گەورەترە لە موچە، بەڵکو رێز و شکۆ و پێگەی هەرکەسێکە لە کۆمەڵگەدا".