سەردێڕ:

بایدن: لەمەودوا پێویستە زانیارییە هەواڵگرییەکان نەگاتە دەستی ترەمپ

فۆتۆ: 
2021-02-06

1667 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە، پێویستە ترەمپ وەکو سەرۆکەکانی پێشوو کە بەشێک لە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان بۆ دەنێردرێت، هیچ زانیارییەکی هەواڵگری پێنەگات.


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە، پێویستە ترەمپ وەکو سەرۆکەکانی پێشوو کە بەشێک لە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان بۆ دەنێردرێت، هیچ زانیارییەکی هەواڵگری پێنەگات.

جۆ بایدن لە لێدوانێکیدا بە کەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریکی راگەیاند، ناردنی زانیاریی هەواڵگری بۆ دۆناڵد ترەمپ هیچ سودێکی نابێت و لەوانەیە ئاشکراشیان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە پێوسیتە رێگری لەو کارەبکرێت بۆ ئەوەی کارەساتێکی وەکو هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگرێس دووبارەنەبێتەوە.

لە ئەمریکادا، سەرۆکەکانی پێشووی ئەو وڵاتە بەردەوام لە زانیارییە هەواڵگرییە نهنییەکان ئاگاداردەکرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٦ی مانگی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، داوای لەلایەنگرانی کرد بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن، بەوەش خۆپیشاندەران چونە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە و بەوهۆیەشەوە گرژی  و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا.

هاوکات، بەو هۆکارە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی رەوانەی ئەنجومەنی پیران کردووە بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ و ئەگەر دەنگی ئەنجومەنەکە بەدەستبهێنێت، ئەوا زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی لێدەسەنرێتەوە.