سەردێڕ:

دژەتیرۆری عێراق: ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی داعش كوژراون

فۆتۆ: 
2021-02-04

920 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژی چەكدارانی داعش، لە ماوەى ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی ئەو گروپە كوژراون.


وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژی چەكدارانی داعش، لە ماوەى ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی ئەو گروپە كوژراون.

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، زیاتر لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆنی دژی چەكدارانی داعش ئەنجامدا و تێیاندا زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی باڵای ئەو گروپە كوژران، هەروەها زیاتر لە ٣٠٠ داواکراویش دەستگیركراون.

وتیشی، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای دژەتیرۆر دژی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی باشووری كەركوك، دیالە، زنجیرە چیاكانی مەكحول، دۆڵی زگیتون، دۆڵی شای، چیای حەمرین و ناوچەكانی چیای قەرەچووخ بوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەكان كاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی چالاکی و هەڕەشەكانی داعش، كە بەنیازبوون هێرش و "کردەوەی تیرۆریستی" ئەنجامبدەن و ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژى داعش بەردەوام دەبن.