سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم چاوپێکەوتنی پاش دەستبەکاربوونیدا بەڵێنیدا هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی لە کۆشکی سپی دانامەزرێنێت و هیچ پۆستێکیان پێنادات.
سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم چاوپێکەوتنی پاش دەستبەکاربوونیدا بەڵێنیدا هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی لە کۆشکی سپی دانامەزرێنێت و هیچ پۆستێکیان پێنادات.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری بیبۆڵی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئیدارەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئیدارەکەی ئۆباما دەچێت و هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی بەشداری تێداناکەن.
راشیگەیاند، نە ئەندامانی خێزانەکەی و نە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە هیچ پرۆژەیەکی حکومی و سیاسەتی دەرەوەدا بەشداری ناکەن و نوسینگەشیان لە کۆشکی سپیدا نابێت، چونکە پۆستیان نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئومێدەوارە ساڵی ئایندە و لەم کاتەدا ژیان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیی. دەشڵێت، "ئەگەر هەنگاوی جدی نەنێین لە دۆخێکی وەها قورسدا و لەکاتێکدا ڤاکسین بەردەستە رۆژانە ١٠٠ هەزار کەس توشببێت و ١٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە پێشبینی ئاسایی کردنەوەی ژیان بکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەندامانی خێزان و بنەماڵەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رۆڵی کاریگەرییان هەبوو لە ئیدارەکەیدا.
هەریەک لە ئیڤانکای کچی و جارید کۆشنەری زاوای یەک لە دوو گەورە راوێژکارانی ترەمپ بوون.
هاوکات، خێزانەکەی ترەمپ بە دەست خستنی مامەڵە و گرێبەستی تایبەت تۆمەتباردەکرێن لەماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا.