سەردێڕ:

بە فەرمی؛ بایدن کاندیدێکی بۆ سەرۆکی نوێی سی ئای ئەی دیاریکرد

ویلیام بێرنز کاندیدی فەرمی بایدن بۆ بەڕێوەبەری CIA
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2021-02-04

982 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە سەروبەندی دیاریکردنی کەسانی نوێ بۆ پۆستەکان لە ئیدارە نوێکەی بە فەرمی ویلیام بێرنز باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە روسیا بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی کاندیدکرد.


سەرۆکی ئەمریکا لە سەروبەندی دیاریکردنی کەسانی نوێ بۆ پۆستەکان لە ئیدارە نوێکەی بە فەرمی ویلیام بێرنز باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە روسیا بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی کاندیدکرد.

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بە فەرمی ویلیام بێرنز باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە روسیا بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی کاندیدکردووە.

باس لەوەشکراوە، دوای کاندیدکردنی ویلیام لەلایەن بایدنەوە بۆ ئەو پۆستەی دەزگاکە، بڕیارە لیژنەیەکی ئەنجومەنی پیران لەگەڵ ئەو کاندیدەدا کۆببێتەوە و دواتریش لەناو ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر دەدرێت.

ویلیام بێرنز، دیپلۆماتێکارێکی دێرینی ئەمریکایە و بۆ ماوەی ٣٣ ساڵە لەناو وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا خزمەت دەکات، شارەزایی هەیە لە کاروباری روسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ویلیام بێرنز لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠١ باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە ئوردون. دواتر، لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨ باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە روسیا و لە ٢٠١١ تا ٢٠١٤ش جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.