سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیکردن دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2021-02-04

9308 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە چەند شوێنێكی شارەکەدا جامی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی شکاندووە و دزیلێكردوون.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە چەند شوێنێكی شارەکەدا جامی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی شکاندووە و دزیلێكردوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتیەك سكاڵایان تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوە و دزییان لێكراوە، بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە کردووە.

باسی لەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە لە چەند شوێنێكی جیاواز و لە شاری سلێمانیدا جامی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی شکاندووە و دزیلێكردوون.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. و. ئـ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.