سەردێڕ:

بایدن دەیان ملیۆن رەگەزنامەی ئەمریکی بە کۆچبەران دەبەخشێت

فۆتۆ: 
2021-02-03

5471 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەمواری یاسای کۆچبەران دەکاتەوە و نزیکەی ١١ ملیۆن رەگەزنامە بە کۆچبەرانی نایاسایی دەدات کە لەو وڵاتەدان.


کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەمواری یاسای کۆچبەران دەکاتەوە و نزیکەی ١١ ملیۆن رەگەزنامە بە کۆچبەرانی نایاسایی دەدات کە لەو وڵاتەدان.

کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا، ئیدارەی نوێی ئەمریکا داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکەی کردووە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە رابگرێت دەربارەی دروستکردنی دیواری سنوری لەگەڵ مەکسیکدا کە رێگردەبێت لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی رەگەزنامەی وڵاتەکەی بە ١١ ملیۆن کەس ببەخشێت کە بە نایاسایی هاتوونەتە ئەو وڵاتەوە و بڕیارەکە ئاراستەی کۆنگرێس کراوە بۆ ئەوەی بە یاسا بکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لیژنەیەك لە کۆشکی سپی پێکهێنراوە بۆ ئەوەی ئەو خێزانانەی کە دابڕاون لە سەردەمی ترەمپدا لەو رێگەیەوە یەکیانبخەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە جۆ بایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد.

پێشتر، بایدن لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا سیاسەتی خۆی لەبارەی کۆچبەرانەوە خستەڕوو و بەڵێنی پێداچونەوەیدا بە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا.