سەردێڕ:

روسیا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بە سێ ساڵ زیندانی سزادا

فۆتۆ: 
2021-02-02

1885 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، پۆلیسی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەی لەدوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە و لەفڕۆکەخانەی مۆسکۆ دەستگیرکرد، ئەمڕۆ دادگایەکی روسیا ناڤالنی بەتۆمەتی پێشێلکردنی ئەو مەرجانەی کە پێی ئازاد بووە بە سێ ساڵ زیندانی سزادا، لەکاتێکدا ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی ژەهر خوارکردنییەوە، لە ئەڵمانیا بوو بوو.

دەستگیرکردنەکەی ناڤالانی کاردانەوەی توندی لەنێو شەقامی روسیادا لێکەوتەوە، بەجۆرێک بەگەورەترین خۆپیشاندان لەدوای روخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە دادەنرێت کە لەو وڵاتە هاتبێتە کایەوە، کە تیایدا هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە، پۆلیسی ئەو وڵاتەش زیاتر لە پێنج هەزار و ٧٥٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکرد، بەجۆرێک زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ کەسییان لە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بوون.

ناڤالنی، لەرێگای هێڵی فڕۆکەوانی "پۆبیدا" لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە روسیا، هاوکات ماڵپەری هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوەکردووە، کە دەسەڵاتدارانی روسیا بە ناڤالنییان راگەیاندووە، ئەگەر بگەڕێتەوە وڵاتەکەی ئەوا دەستگیردەکرێت، بەگوێرەی شایەتحاڵەکانیش ناڤالی لە نوسینگەی پشکنینی پاسپۆرتەکان، دەستگیرکراوە.

لەمانگی ئابی ٢٠٢٠ەوە، ناڤالی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لەدوای ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی لە سیبیریاوە بۆ مۆسکۆ، بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا، بەسەختی بەهۆی ژەهرخواردکردنەوە نەخۆش کەوت، دواتر لەشاری مۆسک لە ئەڵمانیا بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر لە نەخۆشخانە مایەوە و دواتریش گوازرایەوە بۆ بەرلینی پایتەخت.

هەروەها، تاقیگەکانی یەکێتی ئەوروپاش ئاشکرایانکرد، ناڤالی لەلایەن گروپی "نۆڤیکۆک"ەوە ژەهرخواردکراوە، کە لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەتەوە و بەمەبەستی ئامانجە سەربازییەکان دامەزراوە.

ئەلێکسی ناڤالی تەمەنی ٤٤ساڵە و لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا کردووە و بەو هۆیەشەوە شەپۆلێکی خۆپێشاندان و ناڕەزایی و توڕەبوون لەدژی پوتن سەریهەڵدا، سەرباری هەڕەشەکانی کریملنیش بۆ دەستگیرکردنی لەئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام ناڤالنی پەیمانیدا بگەڕێتەوە.