سەردێڕ:

​لە کەرکوک پێنج ئەندامی داعش دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-02-02

628 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک توانیویانە پێنج ئەندامی سەر بە گروپی چەکداری داعش دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان ژنە، هاوکات، لە شاری بەغدا هێزە ئەمنییەکان توانیان گروپێکی پێنج کەسی بەناوی کەرتی دیالە هەڵبوەشێننەوە، کە یەکێکیان بەنیازبووە خۆی بەتەقێنێتەوە.


ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک توانیویانە  پێنج ئەندامی سەر بە گروپی چەکداری داعش دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان ژنە، هاوکات، لە شاری بەغدا هێزە ئەمنییەکان توانیان گروپێکی پێنج کەسی بەناوی کەرتی دیالە هەڵبوەشێننەوە، کە یەکێکیان بەنیازبووە خۆی بتەقێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە پارێزگای کەرکوک بە گوێرەی ماددەی ٤ی تیرۆر پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە سەر بە گروپی چەکداری داعش بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لەو پێنج کەسە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی گروپەکانی کەرتی کەرکوکی کردووە، دەشڵیت، "ژنە داعشەکە پارەی بەسەر شانە نوستووەکانی قەزای حەوێجەدا دابەشکردووە."

ئاژانسی هەواڵگری عێراق دەشڵێت، دوو لە ئەندامانی گروپەکە ساڵی ٢٠١٨ هاوڵاتییەکیان لە شاری کەرکوک کوشتووە و ئۆتۆمبیلەکەشیان فڕاندووە.

هاوکات، لە شاری بەغداش هێزە ئەمنییەکان توانیان گروپێکی پێنج کەسی بەناوی کەرتی دیالە هەڵبوەشێننەوە، کە یەکێکیان بەنیازبووە خۆی بەتەقێنێتەوە.

No description available.