سەردێڕ:

ئیدارەی نوێی بایدن بەڵێنێک بە مرۆڤایەتی دەدات

فۆتۆ: 
2021-02-02

1652 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژی ئازادی نیشتیمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەی هەرچی لە توانایدابێت ئەنجامیدەدات بۆ روبەڕوبوونەوەی هەموو جۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژی ئازادی نیشتیمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەی هەرچی لە توانایدابێت ئەنجامیدەدات بۆ روبەڕوبوونەوەی هەموو جۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا و لەسەرتاسەری جیهاندا نزیکەی ٢٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لەلایەن گروپەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەکاردەهێندرێن.

راشیگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆیدەدات بۆ سەرکەوتن بەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و سەرکەوتن بەسەر هەر هەڵمەتێکی سەرکوتکەرانە دژی میلەتانی ئازادیخوازی نوێ و نەوەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانەکانیدا بەشێوەیەکی بەرفراوان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو شێوازەکانی دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

باسی لەوەشکرد، لەو کاتەوەی کۆنگرێس یاسای پاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤی پەسەندکردووە، روبەڕوبوونەوەی ئەم دیاردەیە بۆتەوە و کاری لە پێشینەی سیاسەتی گشتی وەزارەتەکەیی لە ناوخۆیی وڵات و سەرتاسەری جیهاندا.

هەفتەی رابردوو، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن پەلەدەکات لە دانانی وێنەی هارییت تۆبمانی ژنە چالاکوانی رەشپێستی ئەمریکی لەسەر دراوی ٢٠ دۆلاری، کە بەردەوام دژی کۆیلایەتی بووەتەوە.

هەموو ساڵێک و لە ١ی شوباتدا حکومەت و گەلی ئەمریکی یادی "رۆژی ئازادی نیشتیمانی" دەکەنەوە کە ساڵڕۆژی واژۆکردنی دەستوری هەموارکراوی وڵاتەکەیانە و لەلایەن ئەبراهام لینکۆڵنی سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆکرا و تیایدا سیستمی کۆیلایەتی هەڵوەشاندەوە.

هاوکات، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٣ بڕیاریدا ٣٠ی تەمموزی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی بۆ روبەڕوبوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ دەستنیشانبکرێت.