میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شاری ئەعزاز (کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیادایە) و نزیک لە شاری حەلەب لە سوریا، ١٠ کەس کوژران و ٢٤ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە نزیکی ناوەندێکی کولتوری کە خەڵکێکی زۆر تیایدا کۆدەبنەوە و دەکەوێتە شاری ئەعزازی سوریاوە و نزیکە لە بارەگای حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە، ١٠ کەس کوژران و ٢٤ی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایکردووە، کە لەنێو کوژراوانی تەقینەوەکەدا دوو ژن و منداڵێک هەن.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە شاری حەسەکە هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد دەستڕێژی گولـلەیان لە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا کردووە و باس لە کوژرانی کەسێک دەکەن.