سەردێڕ:

لە پارێزگای سەڵاحەدین پێنج ژن بە تۆمەتی یارمەتیدانی داعش دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-01-31

1037 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی هێزی ئامادەی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە پێنج ژنی داعش لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن.


فەرماندەیی هێزی ئامادەی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە پێنج ژنی داعش لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی هێزی ئامادەی عێراق رایگەیاندووە، توانیویانە لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان پێنج ژن دەستگیر بکەن، دەشڵێت، "ژنەکان بە تۆمەتی ئەندامبوون و کارکردن بۆ چەکدارانی داعش دەستگیرکراون."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە، کە کاریان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا کردووە و کۆمەکیان کردوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە و دانپێدانانەکانیان، ژنەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراون بۆ تەواوکردنی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.

دوێنێش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی داعشیان لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکردووە و لە موسڵێش حەوت ئەندامى داعش دەستگیرکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دوو تەقینەوە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویدا و بەو هۆیەشەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١١٠ کەسی دیکە برینداربوون، کە دواتریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان راگەیاند و هەر لەپاش تەقینەوەکەشەوە، عێراق ئۆپراسیۆنەکانی چڕکردەوە بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.