سەردێڕ:

حەوت نیشانە کەمی ئاستی ڤیتامین B12 لە جەستەدا دەردەخەن

فۆتۆ: 
2021-01-30

6352 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B12 سێ رۆڵی سەرەکی لە جەستەدا دەبینێت کە بریتییە لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەمارەکانی جەستە، خانەکانی خوێن و دروستبوونی ترشی دی ئێن ئەی لە هەموو خانەکاندا.


ڤیتامین B12 سێ رۆڵی سەرەکی لە جەستەدا دەبینێت کە بریتییە لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەمارەکانی جەستە، خانەکانی خوێن و دروستبوونی ترشی دی ئێن ئەی لە هەموو خانەکاندا.

ئەم ڤیتامینە رێگە لە توشبوون بە جۆرێك لە نەخۆشى کەمخوێنى دەگرێت کە وادەکات کەسەکە هەست بە ماندوێتی و لاوازیی بکات، وەك لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە.

بەهۆی ئەوەی ئەم ڤیتامینە کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری چالاکییە گرنگەکانی جەستە هەیە، کەمبوونیی وادەکات چەند نیشانەیەکی دیاریکراو دەربکەوێت کە وەك ئاگادارکردنەوەیەکە بۆئەوەی ئەم ڤیتامینە کەمبووەتەوە لە جەستەدا، لەوانەش:

١. هەستکردن بە مێروولەکردنی دەست و قاچ و پێیەکان.

٢. قورسی لە رۆیشتندا.

٣. کەمخوێنی.

٤. ئاوسانی زمان و هەوکردنی.

٥. قورسی توانای بیرکردنەوە و لەدەستدانی زاکیرە.

٦. لاوازیی.

٧. ماندوێتی و بێهێزی جەستەیی.