ئەمڕۆ هەینی، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە شاری ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد، هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دەڵێت، هیوادارن ئیدارەی بایدن بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی.
ئەمڕۆ هەینی، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە شاری ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد، هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دەڵێت، هیوادارن ئیدارەی بایدن بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ئێمه و ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى بووین و هاوكاریمان ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپدا ئەمە هەڵوەشایەوە و پابەندییەکان كه‌مبوونه‌وه."
چاوش ئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمه وه‌ک توركیا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاریه‌كی ئێرانین، هیوادارین كۆتاى به گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران بهێندرێت و لهسهردەمى جۆ بایدندا كاربكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى."
لای خۆشییەوە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران – تورکیا - ئازەربایجان ئەنجامدەدەن، دەشڵێت، "هەماهەنگییەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچەی قەفقاس سوودێکی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەبێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکردووە، ئەنقەرە و تاران بەردەوام لە سەختترین کاتەکاندا پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا هەبووە و هەماهەنگییەکانی نێوانیان هەموو بوارەکانی گرتووەتەوە.
پێشتر، سەرۆکی ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەکشاوەتەوە تا بۆی بگەڕێتەوە، لە بەرامبەریشدا، کۆشکی سپی وتبووی، مەرجە ئێران پابەندی کۆی خاڵەکانی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بێت پێش ئەوەی هیچ چوارچێوەیەک بۆ کاتی دەستپیکردنەوەی گفتوگۆکان دەستنیشان بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاکلایەنانە لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی کشایەوە، هاوکات، لە ماوەی رابردوودا ئێران دەستپیکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی ٢٠% راگەیاند.