سەردێڕ:

ئەمڕۆ بایدن چەند بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەردەکات

فۆتۆ: 
2021-01-29

1005 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێك لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیك گیریان خواردووە دەربکات.


ئەمڕۆ هەینی، چاوەڕێدەکرێت سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێك لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیك گیریان خواردووە دەربکات.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ پلانی ئیدارەی بایدن لەبارەی بابەتی کۆچبەران بخرێتەڕوو، بەتایبەت ئەوانەی چارەنوسیان نادیارە لە سنوری مەکسیك و ئەمریکادا، کە پێشتر بایدن لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا سیاسەتی خۆی لەبارەی کۆچبەرانەوە خستەڕوو و بەڵێنی پێداچونەوەیدا بە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا سەرۆکی ئەمریکا نیازی خۆی لە گۆڕینی چەند رێکارێکی مامەڵەکردن لە دۆسیەی کۆچبەراندا خستووەتەڕوو و ئەمڕۆش پێدەچێت ئەو رێکارانە ئاشکرابکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە جۆ بایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد.