سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی لیبیاوە داوایەک لە روسیا و تورکیا دەکات

فۆتۆ: 
2021-01-29

1059 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، "وڵاتەکەی داوا لە روسیا و تورکیا دەکات بەزووترین کات هێزە سەربازییەکانیان و گروپەچەکدارییەکانی سەر بەو دوو وڵاتە لەلیبیا بکشێننەوە."


بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، "وڵاتەکەی داوا لە روسیا و تورکیا دەکات بەزووترین کات هێزە سەربازییەکانیان و گروپەچەکدارییەکانی سەر بەو دوو وڵاتە لەلیبیا بکشێننەوە."

ریچارد میڵز بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی نێودەوڵەتی تایبەت بەدۆخی لیبیا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی داوا لە هێزە بیانییەکان، لەنێویشیاندا روسیا و تورکیا وئیماراتی عەرەبی دەکات، رێز لەسەروەری خاکی لیبیا بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بە دەستێوەردانە سەربازییەکانیان لە لیبیا بهێنن.

بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئاگربەستەکەی تشرینی یەکەمی سالی رابردوودا، ئەمریکا داوای لە هەریەکە لە روسیا و تورکیا کردووە، تا دەستبەجێ هێزەکانیان لەخاکی لیبیا و تەواوی گروپەچەکدارەکانی سەربەو دووڵاتەش بکشێننەوە، کە هەموو پاڵپشتییەکی دارایی و لۆجستییان پێشکەش کردوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پاردا، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئامارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، نزیکەی ٢٠ هەزار چەکداری سەر بە وڵاتانی بیانی لەناوخاکی لیبیادان و سەر بەهەردوو لایەنی سەرەکی جەنگەکەن و هاوکات ١٠ بنکەی سەربازی سەر بەهێزە بیانییەکان لەناوخاکی وڵاتەکەدان.