سەردێڕ:

چۆن لەڕێگای زمانتەوە دەزانیت توشی کۆرۆنا بوویت یان نا؟

فۆتۆ: 
2021-01-28

6083 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی Dermatologyبەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە زمانی "کەرت کەرت" یان "بەش بەش"بوو، نیشانەی توشبوونە بەڤایرۆسی کۆرۆنا.


بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی Dermatologyبەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە زمانی "کەرت کەرت" یان "بەش بەش"بوو، نیشانەی توشبوونە بەڤایرۆسی کۆرۆنا.

توێژەرەوەکان لە توێژینەوەکەیاند ئاشكرایانکردووە، لە چوار نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ یەکێکیان نیشانەکانی گۆڕان لە زمانیدا هەیە، کە سپی بوونەوەی زمان و دروستبوونی پەڵەی سپی و تەنی بچوکی زەرد لەسەر رووی سەرەوەی زمان، لەگەڵ سوتان و سوربوونەوەی ناودەمی کەسەکەش، بەیەکێک لەنیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە دادەنرێت.

توێژینەوەکە لەسەر ٦٦٦ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، کە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پێویستدا بوون لە بەشی تایبەت بە ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەیەکی ئیسپانیادا، هەر بەگوێرە توێژینەوەکەش، ئەو نیشانانە هاوتای ئەو نیشانە سەرەکییەی ڤایرۆسەکەن، تیایدا زۆرێک لە توشبووان هەستی تامکردنیش لەدەستدەدەن و هێشتاش ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ئایا بەتەواوەتی نیشانەکان لەهەموو توشبوواندا هەیە یان نا.

ڤایرۆسی بەربڵاوی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩)، لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و دواتر زۆرێک لەوڵاتانی جیهانی گرتەوە و لەئێستاشدا، زیاتر لە ١٠١ هەزار و ٧١٤کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٩١ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە؛ گیانیان لەدەستداوە.