سەردێڕ:

وەزیرى سامانە سروشتییەکان دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

فۆتۆ: 
2021-01-27

1045 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی بڕیاریانداوە میوانداری وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكەن.


لیژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی بڕیاریانداوە میوانداری وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكەن.

ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی پاڵاوتنی نەوت لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستییە ناوخۆییەكان، رۆژی ٢٦ى ئەم مانگە، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بە سەرپەرشتی عەلی حەمە سالح سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ک له ‌ئەندامانى و راوێژكارانی لیژنەكە، بەشێوەی ئۆنڵاین كۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی راپۆرتی دیلۆیت كراوە و بڕیاردراوە بە راپۆرتێک تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانی لیژنەكە.

بەپێى زانیارییەکانیش، بڕیارە رۆژی ٢ی مانگى داهاتوو، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، میوانداری کۆبوونەوەیەکی لیژنەی  وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئەو داتایانەى کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ وردبینى لە زانیارییەکانى نەوتى هەرێم بڵاویدەکاتەوە، ٥٥% داهاتى نەوتى هەرێم بۆ تێچوونى دەرهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنەکەى دەڕوات.