سەردێڕ:

'ئاگادارنەکراوینەتەوە شایستەی دارایی جوتیاران خەرجبکەین'

حکومەتی عێراق ئاگاداری نەکردوونەتەوە
فۆتۆ: 
2021-01-27

3932 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە، کە بڕەپارەیەک جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە بەغداوە خەرجکراوە، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە وەکالەت رایگەیاند، "تا ئێستا بەغدا ئاگادارینەکردوونەتەوە شایستەی دارایی جوتیاران خەرجبکەن."

ئازاد حسێن بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا لە حکومەتی عێراقەوە ئاگادارنەکراونەتەوە، کە هیچ بڕە پارەیەک وەکو شایستەی دارایی جوتیاران خەرجبکەن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە پێویستە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاگاداربکرێینەوە تاوەکو شایستە داراییەکانی جوتیاران بکەین بە چەک و خەرجیبکەین."

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دەنگۆیە بڵاوبووەوە، کە حکومەتی عێراق ٢٨٦ ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرجکردووە.

لە ١٤ی ئەم مانگەشدا، بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم و بەسەر جوتیاراندا دابەشکرا.

دوێنێش، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كەموكوڕی و كەمتەرخەمی لە هەرێم و بەغدا هەیە و پرسی پارەی گەنمى جوتیاران بە سیاسی كراوە.

 ئیحسان سابر، سلێمانی