لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش گریگرت و سەرجەم نەخۆشەکان پارێزراون و گواسترانەتەوە بۆنەخۆشخانەی شار.
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش گریگرت و سەرجەم نەخۆشەکان پارێزراون گواسترانەتەوە بۆنەخۆشخانەی شار.
هاوکات، ڕێکان جەمال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی لەبارەی ئاگرەکەوە بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، ئاگرەکە بچووک بووە ئێستا کۆنترۆڵ کراوە و سەرقاڵی ڕاکێشانی دوکەڵی ناو نەخۆشخانەکەن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی باسی لەوەشکردووە، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە و، دەشڵێت، "هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستنیشان نەکراوە".
ئیحسان سابر- سلێمانی