سەردێڕ:

'چوار مانگە کارمەندانی بەنداوەکان لە هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە'

فۆتۆ: 
2021-01-26

716 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، ماوەی چوارمانگە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەولێر و بەنداوی دهۆکیش بە بیانوی ئەوەی میلاکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق نین کارمەندەکانیان موچەیان وەرنگرتووە.


بەڕێوەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، ماوەی چوارمانگە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەولێر و بەنداوی دهۆکیش بە بیانوی ئەوەی میلاکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق نین کارمەندەکانیان موچەیان وەرنگرتووە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ماوەی چوارمانگە بەڕێوەبەایەتی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەولێر و بەنداوی دهۆک؛ بە بیانوی ئەوەی میلاکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوەییەکانی عێراقنین کارمەندەکانیان موچەیان وەرنگرتووە، راشیگەیاند، "لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٧ەوە موچەکانمان خراوەتە سەر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەو کاتەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم ساڵ موچەکانمان لەوێ وەردەگرت."

ئاماژەی بەوەشدا، "لە ناوەڕاستی ئەم ساڵەوە بە بیانوی ئەوەی میلاکیان ناگوێزرێتەوە بۆ سەر ئەو وزارەتە و ئەوانیش دەڵێن کە بەهۆی ئەوەی سەر بە میلاکی ئەوان نین کێشە دروستبووە و موچەکانمان راگیراوە، کە بڕیاربووە تا کۆتایی ئەمساڵ موچە بۆ خەرج بکرێت."

دەشڵێت، چەندین بەڕێوەبەرایەتی تری وەک پاسپۆرت و نیشینگە میلاکی بەغدا نین، بەڵام موچەکانیان لەسەر بەغدایە و وەریانگرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوان بەهۆی ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەم لەپەرلەمان  یاسای قەرز پەسەندکرا، موچەکانیان راگیراوە و چوارمانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

باسی لەوەشکرد، لەهەفتەی رابردوو وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق باسی لەم دۆسیەیە کردووە، کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران بابەتەکە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنەکە و داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە دەوامکردنی کارمەندەکانیان رایگەیاند، "بەنداو شوێنێکی ئاسایی نییە و پێویستە زیاتر گرنگی پێبدرێت و ناکرێت دەوام تیایدا بوەستێندرێت، ئەگەرچی ئەمڕۆ تەنها خۆم و چەند سەرۆک بەشێک دەواممان کردووە بەشێکی زۆری بەشەکان نەیانتوانیوە دەوام بە کارمەندەکان بکەن، چونکە چوارمانگە موچەیان وەرنەگرتووە و کرێی ئۆتۆمبێلیان پێ نیە بێن بۆ دەوامەکانیان."

لەبارەی رێژەی بارانی ئەمساڵو کۆکردنەوەی بڕی ئاوی کۆکراوە باسی لەوەکرد، ساڵانە بڕێکی زۆر ئاو کۆدەکەنەوە و لەوەرزی هاویندا بەریدەدەنەوە بۆ ناوەڕاست وباشوری عێراق.