سەردێڕ:

مەسرور بارزانی لە یادی ئازادبوونی کۆبانێدا: هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین

فۆتۆ: 
2021-01-26

1993 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ تەنها یادی ئازاکردنی کۆبانێ نییە، یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ تەنها یادی ئازاکردنی کۆبانێ نییە، یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".

ئەمڕۆ سێشەمە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئازاکردنی کۆبانێدا لە دەستی داعش لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ تەنها یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش، ئەم یادە بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین."

لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی دا٢٠١٤، چەکدارانی داعش لە چەندین لاوە هێرشیانکردە سەر کۆبانێ و دوای شەڕ و کەوتنەوەی دەیان قوربانی شارەکە لەلایەن ئەو گروپە چەکدارییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

دواتر و لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، بە هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل 'یەپەگە' و یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە' و پێشمەرگە؛ کە دوای ئەوەی لەسەر بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ڕەوانەی کۆبانی کران، توانرا شارەکە ئازاد بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم، شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ تێدەپەڕێت، کە دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش لە شارەکە دەرکرا و ئازادکرا.