سەردێڕ:

'مانگی داهاتوو نزیکەی سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق'

فۆتۆ: 
2021-01-26

715 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر لە ناوەراستی مانگی شوبات دەگاتە عێراق.


ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر لە ناوەراستی مانگی شوبات دەگاتە عێراق.

حەسەن خەڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی ڤاکسینەکە هەشت ملیۆن ژەمە و بڕیارە تا مانگی نیسانی داهاتوو سەرجەمی رەوانە بکرێت.

لەبارەی ڤاکسینی ئۆکسفۆردی بەریتانی، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق باسی لەوەکرد، "تاوەکو ئێستا ژمارەکەی دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە رووی هەگرتن و گواستنەوەوە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی باشتربێت."

حەسەن خەڵاتی دەشڵێت، "پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەر کڕینی سێ جۆر ڤاکسین رێککەوتنی واژۆکردووە، بەڵام هەموویان لەیەک کاتدا ناگاتە وڵات."

لەسەر دواکەوتنی گەیشتنی ڤاکسینەکەش ئەوەی ئاشکراکرد، "ئەو بابەتە پەیوەستە بە کاری لۆجیستی و تەکنیکی، چونکە ڤاکسینی فایزەر پێویستی بە دابینکردنی پلەی گەرمای گونجاوە لە کاتی گواستنەوە و هەڵگرتنیدا."

لە ماوەی رابردووشدا، وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لە کاتى گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا بودجەى پێویستى بۆ دابینبکات.