وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە دەیکەن و دەشڵێت، "رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پردو رێگای (توەقوت) وەرگیراوە و بەم نزیکانە بەردی بناغەکەی دادەنرێت و دواتر دەستبەکارکردن دەکرێت تیایدا."

لە میانی سەردانێکدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پردو رێگای (توەقوت) وەرگیراوە و بەم نزیکانە بەردی بناغەکەی دادەنرێت و دواتر دەستبەکارکردن دەکرێت تیایدا، وتیشی، رێگای دوسایدی نێوان (هەڵەبجە – سەیدسادق) لەتەواوبووندایە و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
پرۆژەکانی خزموتگوزاری لە هەڵەبجە نزیکەی ١٠ پرۆژە دەبن و زیاتر لە ملیارێک دیناریان بۆ تەرخانکراوە.
هاوڵاتیانی شارەکە پێیان وایە هێشتا شارەکەیان خزمەتگوزاری تەواوی نییە و پێویستە چەند پرۆژەیەکی دیکەی لێ بکرێتەوە و گرنگی زیاتریش بە کەرتی گەشتیاری ناوچەکە بدرێت، لە بەرامبەریشدا بەرپرسان و کاربەدەستانی ناوچەکە دەڵێن، ئەوان ئەوەی لە توانایاندا بێت دیکەن.