سەردێڕ:

چین: واشنتن کەشتی و فڕۆکەکانی دەنێرێتە دەریاکانمان

فۆتۆ: 
2021-01-26

1128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، واشنتن دەستیکردووە بە ناردنی کەشتی و فڕۆکەجەنگییەکانی بۆ دەریای باشوری چین، دەشڵێت، "ئەمە خزمەت بە ئاشتی ناکات."


وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، واشنتن دەستیکردووە بە ناردنی کەشتی و فڕۆکەجەنگییەکانی بۆ دەریای باشوری چین، دەشڵێت، "ئەمە خزمەت بە ئاشتی ناکات."

چاو لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "ئەمریکا بۆ مانۆڕی سەربازی و دەرخستنی هێزی خۆی فڕۆکە و کەشتییەجەنگییەکانی دەنێرێتە دەریاکانی چینەوە و ئەمەش خزمەت بە ئاشتی ناکات."

راشیگەیاندووە، "تایوان بەشێکی دانەبڕاوە لە چین بۆیە پێویستە لەسەر ئەمریکا پابەندی پرەنسیپی یەکپارچەیی خاکی چین بێت."

لای خۆشییەوە، تسای ئینج وین سەرۆکی تایوان لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، "سەردانی بنکەی راداری لە باکوری وڵاتەکەی کردووە و سوپاسی بە توانایی کردوون لە چاودێری کردنی جموجوڵەکانی چین."

سەرۆکی تایوان ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی رابردوو توانیویانە چاودێری هەزار فرۆکە و ٤٠٠ کەشتی حکومەتی چین بکەن.

پێشتر، کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری "تیۆدۆر رۆزڤێڵد"ی ئەمریکی چووە ناو سنوورە ئاوییەکانی چین و باشوری ئەو وڵاتە، هاوکات، سوپای ئەمریکاش رایگەیاندبوو، بە مەبەستی پاراستنی ئازادی دەریایی ئەم کارەیان ئەنجامداوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، چەند رۆژێک پاش دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەم رووداوانە روودەدەن و ئیدارەکەشی پابەندبوونی خۆی بەرامبەر تایوان راگەیاندووە، ئەگەر چی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی دبلۆماسی لەگەڵ تایواندا نییە، بەڵام لە رووی نێودەوڵەتییەوە پشتگیرێکی سەرسەختییەتی و بەردەوام چەکی بۆ دەنێرێت.