سەردێڕ:

پشیلەیەک ١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

فۆتۆ: 
2021-01-25

4543 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی سەیر و نامۆدا، لەشاری سانتۆ دۆمینگۆی وڵاتی چیلی، لە ئاهەنگێکدا پشیلەیەک ١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.


لە رووداوێکی سەیر و نامۆدا، لەشاری سانتۆ دۆمینگۆی وڵاتی چیلی، لە ئاهەنگێکدا پشیلەیەک ١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

دەسەڵاتدارانی شاری سانتۆی چیلی ئاشکرایانکرد، لەبۆنەیەکی یادی لەدایکبووندا؛ کە تیایدا ١٠ کەس بەشداربوون و پشیلەیەکیش هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە و لەو بۆنەیەدا بەشداری کردووە، بەوهۆیەشەوە ڤایرۆسەکە لە پشیلەکەوە بۆ ئەو دە کەسە پەڕیوەتەوە و دواتریش لەو دەکەسەوە بۆ پێنج لە کەسە نزیکەکانیان گوازراوەتەوە.

فرانسیسکۆ ئەلڤارێز سکرتێری هەرێمیی وەزارەتی تەندروستی لەناوچەی ڤالپاریاسۆ بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، "تووشی سەرسوڕمان بووین و وامزانی کە گاڵتەیە، بەڵام دواتر دەرکەوت بەڵێ ئەو کەسانە لەو پشیلەوە توشی ڤایرۆسەکە بوون."

هەر ئەمڕۆش، جونگ سی گیون سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور بە ئاژانسی هەواڵی "یونهاپ"ی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، لەچوارچێوەی پرۆسەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، دەرکەوتووە کە پشیلەیەک توشی ڤایرۆسەکە بووە و بەمەش دەبێتە یەکەم گیاندار کە لەو وڵاتەدا توشی ڤایرۆسەکە ببێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و دواتر سەرانسەری جیهانی گرتەوە و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات دوو ملیۆن و ١٤١ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.