سەردێڕ:

مژدەکەی مۆدێرنا لەبارەی ڤاکسین بۆ زنجیرەی نوێی کۆرۆنا چییە؟

فۆتۆ: 
2021-01-25

4479 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی بۆ دروستکردنی دەرمان دڵنیاییدا لەبارەی کاریگەربوونی ڤاکسینەکەیان لەسەر هەردوو زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و باشوری ئەفریقا.


کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی بۆ دروستکردنی دەرمان دڵنیاییدا لەبارەی کاریگەربوونی ڤاکسینەکەیان لەسەر هەردوو زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و باشوری ئەفریقا.

کۆمپانیای مۆدێرنا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، پسپۆڕان پێشبینیدەکەن ڤاکسینەکەیان کاریگەری لەسەر هەموو زنجیرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت، کە تائێستا ئاشکراکراون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ڤاکسینەکەیان کاریگەرە، بەڵام کاردەکەن لەسەر بەرهەمهێنانی ژەمێکی دیکەی زیادەی ڤاکسین تا بتوانێت زیاتر دژی زنجیرە نوێیەکان کاریگەربێت.

لە بەرامبەریشدا، پێشتر، رۆژنامەی دەیلی مەیل لە زاری مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیاوە بڵاویکردبووەوە، داتا سەرەتاییەکان دەریان خستووە، کە کاریگەری ڤاکسینەکان لەبەرامبەر زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنا بەڕێژەی ٥٠%  دابەزیوە.

هاوکات، ئەنتۆنی فاوچی راوێژکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، کە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە باشوری ئەفریقا جێگەی نیگەرانی زیاترە.

تا ئێستا زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا گەیشتووەتە سێ زنجیرە و لەهەریەک لە بەریتانیا و بەرازیل و باشوری ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، هاوکات، ئەو زنجیرەیەی لە بەریتانیادا ئاشکراکرا تائێستا لە زیاتر لە ٦٠  وڵات بڵاوبووەتەوە، لەکاتێکدا ئەو زنجیرەیەی لە باشوری ئەفریقا ئاشکراکراوە لە ٢٣ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.