سەردێڕ:

عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی جێبەجێکرد

فۆتۆ: 
2021-01-25

1679 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەتۆمەتی تیرۆر سێ کەس لە سێدارە دراون.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەتۆمەتی تیرۆر سێ کەس لە سێدارە دراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، لە ژێر ماددەی ٤ی دژە تیرۆر و دوای ئەوەی دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە، سێ لە بەندییەکانی بەندینخانەی ناسڕیە لە سێدارە دران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق باسی لەوەکردووە، کە زیاتر لە '٣٦٠' بڕیاری دیکەی لەسێدارەدان بەتۆمەتەکانی "تاوانکاری و تیرۆرستی"، ئامادەن بۆ ئەوەی جێبەجێبکرێن، ئەو سەرچاوە وتووشییەتی، "بەردەوام دەبین لە دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی دیکە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ٣٤٠ سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا بەسەر تاوانبارانی 'تیرۆر'دا پەسەند کراوە.

لە رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠یشدا، دەسەڵاتدارانی عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ٢١ تاوانباری تیرۆردا جێبەجێکردبوو.