سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: نە خەڵک تا سەر وا بێدەنگ دەبن و نە ئێمەش بێدەنگ دەبین

فۆتۆ: 
2021-01-25

7024 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "چارەنوسی یەکێتی و پارتی راپەرینی جەماوەری یان پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنە لە هەرێم یان هاتنی سوپای بێگانەیە بۆ ئەم ناوچانە"، دەشڵێت، "ئەم وەزعە واناچێتە سەر و تاسەر بەمجۆرە بێدەنگی بەردەوام نابێت."


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "چارەنوسی یەکێتی و پارتی راپەرینی جەماوەری یان پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنە لە هەرێم یان هاتنی سوپای بێگانەیە بۆ ئەم ناوچانە"، دەشڵێت، "ئەم وەزعە واناچێتە سەر و تاسەر بەمجۆرە بێدەنگی بەردەوام نابێت."

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەمەی ئێستا لەبەردەم هەرێمدایە دوادەرفەتە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، چونکە نە خەڵک تاسەر وابێدەنگ دەبن و نە ئێمەش بێدەنگ دەبین."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزعی خەڵک خراپە، حکومەت و موئەسەساتمان نەماوە، هیچ رێگایەک لەبەردەم یەکێتی و پارتیدا نییە جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، شەفافکردنی مەلەفی نەوت، نەهێشتنی کۆمپانیای حزبی و وازهێنان لە باج و سەرانەسەندن لەلایەن کۆمپانیای حزبی و کارکردن بۆ هەڵبژاردنی راستەقینە و بوونی دامەزراوەی راستەقینە بۆ چاودێری دەسەڵات."

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت، "جگە لەم هەنگاوانە هیچ هەنگاو و رێگایەکی تر نییە لەبەردەم یەکێتی و پارتی بۆ مانەوەیان و بەردەوامبوونیان لە سیستەمی سیاسی هەرێم، بە پێچەوانەوە چارەنووسیان ١٦ی ئۆکتۆبەرێکی تر و پەیامی پشت فیلمە ئێرانییەکەیە."

باسی لەوەشکردووە، "چارەنووسیان یان راپەرینی جەماوەرییە یان پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنە لە هەرێم، یان هاتنی سوپای بێگانەیە یاخود هاتنی سوپای عێراقییە بۆ ئەم ناوچانە، جا ئەمرۆ بێت یان ١٠ ساڵی تر بێت یەکێک لەم چوار ئیحتیمالە روودەدات ئەگەر ئەم دەسەڵاتە کوردییە خۆی باش نەکات و لایەنی کەمی خزمەتگوازری و دیموکراسیەت فەراهەم نەکات و دڵنیابن کە نامێنن لە حکومڕاندا بەم شێوەیە."

راشیگەیاندووە، "ئەوەی لەسەرمانە  ئێمە ئێستا دەیڵێین و ئاگادارتان دەکەینەوە و دەسەڵاتدارانیش ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە دانانیشین و بێ دەنگ نابین لەم دۆخ خراپییەی خەڵک و ئەم بێ موچەییە و ئەم شکستە گەورەیەی حکومڕانی پارتی و یەکێتی."