کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردن لە خزمەتی سەربازی لە سوپای ئەمریکادا بۆ ئەو کەسانەی کە "رەگەزی خۆیان گۆڕیوە هەڵوەشاندەوە"، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی دەرکردبوو.
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردن لە خزمەتی سەربازی لە سوپای ئەمریکادا بۆ ئەو کەسانەی کە "رەگەزی خۆیان گۆڕیوە هەڵوەشاندەوە"، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی دەرکردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردنی ئەو کەسانەی کە رەگەزیی خۆیان گۆڕیوە لە سوپای ئەمریکادا هەڵوەشاندوەتەوە، لە راگەیەندراوەکەی کۆشكی سپیشدا هاتووە، "چیتر رەگەز گۆڕین نابێتە هۆکارێک بۆ جیاکاری چینایەتی و کەسێتی لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگای ئەمریکیدا."
هاوکات، تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كۆمه‌ڵێک بڕیار واژۆده‌كات به‌مشێوه‌یه:
رۆژی سێشه‌ممە، ٢٦ی ئەم مانگە، بایدن بڕیاری تایبه‌ت به پڕچه‌ككردنی هێزه‌ئه‌منییه لۆكاڵییه‌كان واژۆ ده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممە، ٢٧ی مانگە، بڕیاری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له كه‌ش و هه‌وا واژۆده‌كات و ئه‌و پرسه ده‌كاته کاری لە پێشینەی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٨ی ئەم مانگە، بایدن سیاسه‌تی "مه‌كسیكۆ سیتی" هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه تیایدا هاوكاریكردنی ئه‌مریكای بۆ رێكخراوه بیانییه نا حكومییه‌كان بۆ پرسی له‌باربردنی منداڵ راگرتبوو، هاوکات، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا بڕیارێكی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (Medicaid) ده‌رده‌كات، كه ده‌ستبه‌ری ته‌ندروستی بۆ چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌كات.
رۆژی ١٧ی تەمموزی ٢٠١٧، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی تەواوەتی بەشداریکردنی خزمەتی سەربازی لە سوپای ئەمریکادا بۆ ئەو کەسانەی کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە.
رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، جۆ بایدن وەک ٤٦ـەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و تیایدا لەیەکەم ساتەکانی دەستبەکاربوونیدا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لەوانەش وەستاندنی کارکردن لە دیواریی سنوریی نێوان ئەمریکا و مەکسیک و ژمارەیەک بڕیاری دیکەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.