سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ئێران خەریکە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

فۆتۆ: 
2021-01-25

1819 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئێران خەریکە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە بەرامبەریشدا، تاران ئەو قسانە رەتدەکاتەوە.


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئێران خەریکە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە بەرامبەریشدا، تاران ئەو قسانە رەتدەکاتەوە.

ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردووە، سیاسەتی توندکردنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ترەمپ بە ئامانجی رێگریکردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاند، بەڵام ئێران زۆری نەماوە ئامانجەکەی بهێنێتەدی.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەپێویستیشی دەزانێت رێگەیەک بۆ بە گەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی زلهێز لەگەڵ ئێران بدۆزرێتەوە.

لەبەرامبەردا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وتەکانی هاوتا فەرەنسییەکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە "بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا و چین و ئەڵمانیا، رێککەوتننامەی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووی ئەمریکا تاکلایەنە لە ساڵی ٢٠١٨ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزای ئابوری توندی خستەسەر ئێران.