سەردێڕ:

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا

فۆتۆ: 
2021-01-25

12967 جار خوێندراوەتەوە

لە کەربەلا پیاوێک ئاگری لە هاوسەرەکەی بەردا و بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تی'یان راگەیاند، هۆکارەکەی ئەوە بووە، هاوسەرەکەی رێگەی نەداوە ژنی دووەم بهێنێت.


لە کەربەلا پیاوێک ئاگری لە هاوسەرەکەی بەردا و بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تی'یان راگەیاند، هۆکارەکەی ئەوە بووە، هاوسەرەکەی رێگەی نەداوە ژنی دووەم بهێنێت.

لە کەربەلا پیاوێک ویستوویەتی ژنی دووەم بهێنێت و بەهۆیەوە لەگەڵ هاوسەری یەکەمیدا بووەتە دەمەقاڵێیان و ئاگری لە هاوسەرەکەی بەرداوە، پاش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە خاوەنی منداڵێکی چوار ساڵانن.

لەو بارەیەوە کەسوکارەکەی بە 'ئێن ئاڕ تی'یان راگەیاند، کە پاش ئەوەی ئەو پیاوە ویستوویەتی ژنی دووەم بهێنێت، ژنەکە رازی نەبووە و کە بووەتە دەمەقاڵێیان رۆیشتووەتەوە بۆ ماڵی باوکی، دواتر خوشکی پیاوەکە رۆیشتوون بە دوایدا و بە ماڵەکەیان راگەیاندووە، "ئەوان ئاگایان لێدەبێت و رێگە نادەن هیچ رووبدات."

ئەوەشیان خستەڕوو، کە پاش ئەوەی پیاوەکە ژنەکەی بردووەتەوە بۆ ماڵی خۆیان، لە ماڵەکەی خۆیاندا پیاوەکە بەنزیکی کردووە بە ماڵەکەدا و ئاگری تێبەرداون، کە بەهۆی سەختی برین و زۆری سوتاویەکەوە ژنەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.