وه‌زیری پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سه‌ڕه‌رای له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به دواده‌رئه‌نجامی چاكسازی، كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازیی سه‌رده‌مییانه‌یه، دەشڵێت، "یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه."

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە میانی پیشوازیکردن لە شاندێکی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاندووە، له پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چوونه‌ته پێشه‌وه و له رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی به هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه.
باسی لەوەشکردووە، "سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن بهدوادهرئهنجامی چاكسازی، كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، كه‌وتووەته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایكردووە، كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گهیەندراوه، كه ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه."
دوێنێش، وه‌زیرى پێشمەرگە رایگەیاندبوو، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری له‌ناو وه‌زاره‌تەکەیان كۆتایی پێهاتووه و لیستی ناوی هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ژێر پڕۆسه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه، وتبووشی، "هەژماری بانکی بۆ یەک بە یەکی هێزەکانی پێشمەرگە دروستدەکرێت."