سەردێڕ:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: بڕوام نییە پارتی نەوت رادەستی بەغدا بکات

فۆتۆ: 
2021-01-25

2355 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتی رایگەیاند، لەو بڕوایەدا نییە پارتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات، دەشڵێت، "موچه‌خۆرانی هه‌رێم چ تاوانێكیان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌بێ موچه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ده‌كرێت رێككه‌وتن بكرێت و ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ توركیا ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌شمان ده‌ستناكه‌وێت، به‌ حكومه‌تی عیراق بدرێت و پاره‌كه‌شمان هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا ده‌ستكه‌وێت."

ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، "بڕوام نییه‌ پارتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات، بۆیه‌ ده‌شڵێین پارتی، چونكه‌ هه‌موو جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستی پارتیدایه‌، وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌ر ئه‌وانن"، دەشڵێت، "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌نگاوێكه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و كۆتایی هێنان به‌دواكه‌وتنی موچه‌."

راشیگەیاندووە، "موچه‌خۆرانی هه‌رێم چ تاوانێكیان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌بێ موچه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ ده‌كرێت رێككه‌وتن بكرێت و ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ توركیا ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌شمان ده‌ستناكه‌وێت، به‌ حكومه‌تی عیراق بدرێت و پاره‌كه‌شمان هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا ده‌ستكه‌وێت، ئیتر نازانم خیانه‌تی ئه‌و كاره‌ له‌چیدایه‌؟"

باسی لەوەشكردووە، "بیروبۆچوونی یه‌كێتی له‌ساڵی ٢٠١٤وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و موچه‌خۆراندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویانناوه‌ ته‌سلیمكردنی ئیراده‌ی میلله‌ت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه ‌و چه‌ندین پۆستی باڵای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق له‌لای كورده‌، به‌مه‌ ده‌ڵێن ته‌سلیمكردنی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌ڵام من پێم وایه‌ ده‌مێكه‌ ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌سلیمی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌".

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ئێستادا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە بەمەبەستی رێكکەوتن لەگەڵیان لەبارەی پرسی بودجە و نەوت و پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا.