سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا 'مەلیکە'دا دەگیرێت

فۆتۆ: 
2021-01-25

128688 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێیان دەوترێت مەلیکە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێیان دەوترێت مەلیکە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە جۆری تۆیۆتا مەلیکەن، لە هەر مەفرەزەیەکدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت، دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە بە "بێ سەرەتا" دادەنرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، کە نازانرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە لەکوێوە دەهێنرێن و سەرچاوەکەیان کوێیە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئۆتۆبێلی بێ سەرەتا بەهۆی ئەوەی نازانرێت سەرەتاکانیان چۆنە و لەکوێوە دەهێنرێن و هەروەها تۆمارناکرێن، ئەوا لەکاتی گەیشتنیان بە هەر مەفرەزەیەک یان لەکاتی رووداودا مەفرەزە بچێتە لایان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە جۆرێکی ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بە "مەلیکە" ناودەبرێت و هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، کە ئەو جۆرە نرخەکانیان تارادەیەک گونجاوترە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە.

ملكة تويوتا كراون 2002 رقم صلاح الدين الماني

ملكة تويوتا كراون 2002 رقم صلاح الدين الماني