سەردێڕ:

ئەمڕۆ لوتکەی گونجاندنی کەش و هەوا بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2021-01-25

616 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گونجاندنی کەش وهەوا بە بەشداری سەرکردەی چەند وڵاتێک لە رێگەی ڤيديۆ کۆنفرانسەوە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گونجاندنی کەش وهەوا بە بەشداری سەرکردەی چەند وڵاتێک لە رێگەی ڤيديۆ کۆنفرانسەوە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەی لوتکەی گونجاندنی کەش و هەوا ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆنڵاينەوە، بە بەشداری سەرکردەی وڵاتان لە کۆبوونەوەدان و لە تەوەری يەکەمدا باس لەوەدەکرێت، زياتر ژيانی سەر زەوی بگونجێنرێت لەگەڵ گۆرانکارييەکانی کەش و هەوادا.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئيمانيۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجيلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانيا و بۆريس جۆنسن سەرۆکوەزيرانی بەڕيتانيا و ئەنتۆنيۆ گۆتیرێز سەرۆکی نەتەوەيەکگرتووەکان و بانکی مۆن سەرۆکی پێشووی نەتەوەيەکگرتووەکان بەشداردەبن.

بڕياریشە، بانکی مۆن باس لە ئەجێندای گونجاندنی کەش و هەوا بکات، لە رووی مامەڵکردن لەگەڵ کاريگەری بەرزبونەوەی ئاستی دەرياکان و گۆرانی کەش وهەوا و لەناوچوونی دانەوێڵە.

هاوکات، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، "کۆبوونەوەی لوتکەکەی سەرکردەکانی جیهان جەخت لەسەر پاراستنی وەبەرهێنانی نوێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ملیۆنەها جوتیاری بچوک بتوانن خۆیان لەگەڵ فشارەکانی کەش و هەوا لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک بگونجێنن."