سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: سیستمی لامەرکەزی فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمە

فۆتۆ: 
2021-01-25

1276 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێمی كوردستان "فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکە".


بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێمی كوردستان "فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکە".

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، دەیانەوێت لە ناوچە دابڕێندراوەکان وەک کورد بە یەکدەنگی و یەکھەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردن بکەن و یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزن.

دەشڵێت، خواستی یەكێتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە لەوادەی خۆیدا و ئەمەش لەکاتێکدایە، وادەی هەڵبژاردن بە فەرمی لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دواخراوە.

پرۆژەی لامەرکەزییەتی ئیداریی لەلایەن هەریەک لە یەکێتی و گۆڕانەوە داوای جێبەجێکردنی دەکرێت و لە بەرامبەردا پارتی بەوە تۆمەتباریان دەکات، کە ئەوان لامەرکەزیەتی داراییان دەوێت، نەک ئیداریی.