سەردێڕ:

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنە بەرپرسەکەی رۆژئاوای كوردستانی لە ئەستۆگرت

فۆتۆ: 
2021-01-25

3256 جار خوێندراوەتەوە

چەكدارانی داعش، بەرپرسیارێتی خۆیان لە کوشتنی دوو ژنە بەرپرسی کانتۆنی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەستۆگرت.


چەكدارانی داعش، بەرپرسیارێتی خۆیان لە کوشتنی دوو ژنە بەرپرسی کانتۆنی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەستۆگرت.

ئەو دوو ژنە بەرپرسە، یەکێکیان ناوی هیند لەتیف، سەرۆکی لیژنەی دارایی بووە لە تل شەعیر و ئەوی دیکەشیان سەعیدە فەیسەڵ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی هەمان ناوچەیە.

کاوە ئەدهەم، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئەو دوو ژنە بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراون و سەریان لە لاشەیان جیاكراوەتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، چەندین جارە چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان كاری لەو شێوەیە دەكەن و هەتا ئێستاش ئەو سنورە لەو چەكدرانە پاك نەكراونەتەوە.






‌بەپەلە