سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی دیارنەمانی پارە لە مەرزی پەروێزخان

 تۆمەتبارەکان راگیراون
فۆتۆ: 
2021-01-25

4122 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوێنێ دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان، براونەتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی وتەیان لێوەربگیرێت، بەڵام دۆسیەکەیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە راگیراوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوێنێ دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان، براونەتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی وتەیان لێوەربگیرێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە راگیراون.

گەرمیان حەمەپور، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ دوای دەستگیرکردنیان، هەریەک لە عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان براونەتە بەردەم داگا، بەڵام لەلایەن دادوەری لێکۆڵیەنەوەوە دۆسیەکەیان راگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکرن بۆ ئەو دوو بەرپرسە، سەرەتا وەزارەتی دارایی رازی نەبووە کە بڕۆنە بەردەم دادگا، چونکە ئەوان رێنمایی وەزارەتیان جێبەجێکردووە.

دۆسەیەی ئەو دوو بەرپرسە، بریتییە لە هێنانی ئۆتۆمبیلی لێدراو کە هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێگەپێدراو نییە، لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی لێدارو لە ئیمارات - دوبەیەوە هاوردەی ئێران کراون و لەوێشەوە هاوردەی هەرێم کراون.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەوەی کە ئەو بەرپرسانە بە نایاسایی مۆڵەتی هاوردەکردنیان پێداون، بڕی ئەو غەرامەیەش کەمبووە کە بۆ خاوەن بارەکانیان کردووە و بەپێی ئەو بڕە نەبووە کە لە رێنماییە گومرکیەکاندا دیاریکراوە.

هاوکات، ئەو بەرپرسانە بەپێی ماددەی ١٩٤ی یاسایی گومرگی عێراقی دەستگیرکراون، کە تیایدا باس لە، "کاری ساختەکاری و داخڵکردنی باری قاچاخ" دەکات.

پێشتر، لەلایەن دادگای قورەتووەوە، بە تۆمەتی رێگەدان بە هاتنەناوەوەی باری قەدەغەکراو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان دەرچوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر، ئەو بەرپرسانە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و کەسی دیکە لەجێیان دانراوە، بەڵام پاش تێپەڕینی دوو مانگ، خراونەتەوە سەر کارەکانیان.