پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار توانیویانە چوار تۆمه‌تباریان دهستگیربکەن كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار توانیویانە چوار تۆمه‌تباریان دهستگیربکەن كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به بهڕێوهبەرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ژنە، له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه.
دەشڵێت، پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له ماڵێكدا مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووە و توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌كاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبوی ٢٠٠٠، (م، ئـ، ئـ) له‌دایكبوی ٢٠٠٠، (ئـ، ف، ع) له‌دایكبوی ٢٠٠٠ و ( ف، ا، ع) له‌دایكبوی ٢٠٠٤ به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (١٤)ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌رەكان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.