نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئەو وڵاتە دڵنیایی پێداوە کە بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمەکە سیاسەتی تاران نییە و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بەرهەمهێنانیشی دەکەن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئەو وڵاتە دڵنیایی پێداوە کە بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمەکە سیاسەتی تاران نییە و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بەرهەمهێنانیشی دەکەن.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "له‌گه‌ڵ سێ بۆ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان هه‌یە، دڵنیاییان داوە کە ئه‌مه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نییه، بەڵکو سیاسەتیان رێزگرتنه له سه‌ركرده‌كانی كورد".
راشیگەیاندووە، ئێران داوای لە سه‌ركونسوڵی خۆی له هه‌ولێر كردووه، كه به‌زووترین كات كۆنفرانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت و تیایدا، ره‌تیبكاته‌وه كه ئه‌وه كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، "به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره‌ی كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه كێ له پشتی کورتە فیلمەکەوەیە".
دوێنێش، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ناڕەزایەتی هەرێمی کوردستان‌مان گەیاندە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاگادارینامەیەکمان دایە کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر".
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە سۆشیاڵ میدیاکانی ئێرانەوە کورتە فیلمیک بەناوی "توکل" بڵاوکرایەوە کە تیایدا، باس لە هاوکاری قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان و نەکەوتنی هەولێر دەکات لە سەروبەندی هاتنی داعشدا.
هەر لە فیلمەکەدا، کارەکتەری مەسعود بارزانی لە هاوکاریی ئەمریکییەکان بێ ئومێد دەبێت و ئێرانییەکان وەکو فریادرەس دەبینێت.