سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-01-25

23144 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت و گاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، بە لێبڕینی ٢١%، دابەشدەکرێت.

لە پێشهاتێکی نوێشدا سەبارەت بە موچە، دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەژێر فشاری هێزەکانی هاوپەیماناندا، دەستکاری لێبڕینی موچەی هێزە هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان دەکەن. راشیگەیاند، "لێبڕینەکە یان بە تەواوی لای دەبەین یان کەمی دەکەینەوە".

نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو دابەشیکرد، بەجۆرێک لەو ساڵەدا، هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە.

لەو پێنج موچەیەشی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەشکراوە، تەنیا یەکێکیان موچەی تەواوبووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ١٨% و سیانیان بە لێبڕینی ٢١% بووە.