سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق داوای هاوکاریی بەپەلەی لێکردوین

فۆتۆ: 
2021-01-25

3212 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، داواکارییەکی عێراقیان بەدەستگەیشتووە کە داوای هاوکاری دارایی بەپەلە دەکات. دەشڵێت، "لەوبارەیەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین".


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، داواکارییەکی عێراقیان بەدەستگەیشتووە کە داوای هاوکاری دارایی بەپەلە دەکات. دەشڵێت، "لەوبارەیەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین".

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەسەڵاتدارانی عێراق داوای هاوکاری دارایی بەپەلەیان لێکردووین، بیانوشیان بۆ داواکەیان بریتیە لە قەیرانی دارایی".

دەشڵێت، لە داواکارییەکەی عێراقدا هاتووە، کە ئەو هاوکارییە داراییە یارمەتیدەر دەبێت بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پلانە چاکسازییەی بەنیازن بیکەن.

دراوی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردووە، کە لەوبارەیەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە.

پێشتر، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی راگەیاند، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا لە گفتوگۆدان تاوەکو شەش ملیار دۆلار قەرزیان لێوەربگرن.

وتیشی، رەنگە دواتریش، عێراق داوای چوار ملیار دۆلاری دیکە بکات بۆ ئەو پلانە چاکسازییەی دەستیانپێکردووە.