سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: ٤٠ ملیۆن ڤاکسینی فایزەرمان بۆ وڵاتانی هەژارنشین دابینکردووە

فۆتۆ: 
2021-01-25

453 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فایزەر - بایۆنتیک بۆ دابینکردنی ٤٠ ملیۆن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس واژۆکردووە.


رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فایزەر - بایۆنتیک بۆ دابینکردنی ٤٠ ملیۆن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس واژۆکردووە.
ئەلبێرت بۆرلا سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیاکەی پەرەیپێداوە، بە نرخی تێچووەکەی دەفرۆشرێت بە رێکخراوی تەندروستی جیهانى و لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڤاکسینەکە دەگاتە دەستی رێکخراوەکە.
هاوکات، کۆمپانیای فایزەر لە تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەنگەکە کۆتایی نایەت هەتا جیهانێکی پارێزراو نەبێت.
رێکخراوى تەندروستی جیهانیش ئاماژەى بەوەکردووە، هەوڵدەدات بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ڤاکسین دابەشبکرێت، هاوکات، بژاردەیەکی دیکەشی لە بەردەمدایە کە لەگەڵ کارگەیەکى  دەرمانسازى هیندستان رێککەوتنێکی دیکە واژۆبکات بۆ دابینکردنی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسین.
ساڵى رابردوو رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرنامەی کۆڤاکسی راگەیاند، بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لەپێناو دابەشکردنی دادپەروەرانەی ڤاکسین.