سەردێڕ:

وەزارەتی کۆچی عێراق: گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بە زۆرەملێ نییە

فۆتۆ: 
2021-01-25

1688 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەتیکردەوە ئاوارەکان بەشێوەی زۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. دەشڵێت، "وەزارەت بیری لەوە کردووەتەوە دۆسیەکە تێکەڵ بە ھەڵبژاردنەکان نەکرێت".


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەتیکردەوە ئاوارەکان بەشێوەی زۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. دەشڵێت، "وەزارەت بیری لەوە کردووەتەوە دۆسیەکە تێکەڵ بە ھەڵبژاردنەکان نەکرێت".
کەریم نوری بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ھەر کەس رەتیکردبێتەوە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، ھێشتا لە کەمپەکاندا ماوە و کەس بە شێوەی زۆرەملێ نەگەڕێندراوەتەوە.
راشیگەیاند، بەرنامەی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی ھەموو ئاوارەکان، وەزارەت بەوردی لێکۆڵینەوەی لێکردووە و دۆخی دارایی و باری گوزەرانیشیانی لێکداوەتەوە، چونکە ھەندێک لە ئاوارەکان پێش یٔاوارەبونیشیان لە شوێنەکانی خۆیان خانوویان نەبووە و گوزەرانیان سەخت بووە.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی دەرەوەی عێراق، عەبدولحسێن ھەنداوی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ھیچ بڕیارێکی تایبەت بە دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەرنەکراوە، بەڵکو لە بنەڕەتدا ھەموو عێراقیەک مافی دەنگدانی ھەیە لە ھەرشوێنێکبێت.
لەلایەن خۆیەوە کەریم تەمیمی راوێژکاری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان یٔاشکرای کرد، لیژنەیەکی ھەمیشەیی ھەیە لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و چەند یٔەندامێکی سەر بە ھەردوو سەرۆکایەتی کۆمار و یٔەنجومەنی وەزیران و تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێوەی وەرزی کۆبوونەوە دەکەن لەبارەی دانانی ڕێوشوێنی پتەو و پێویست بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی بایۆمەتری.
لە یٔێستادا بەھۆی یٔەوەی زۆربەی یٔەو ھاوڵاتییە عێراقیانەی دەرەوەی وڵات لەو وڵاتانە نیشتەجێن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بڵاوە و گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان تیایاندا توندە، ناتوانن بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانیان سەردانی باڵیۆزخانەکانی عێراق لەو وڵاتانەدا بکەن، یٔەمەش یٔاستەنگی بۆ دروستکردوون.