سەردێڕ:

'لە عێراقدا ٣٤٠ سزای لەسێدارەدان بەسەر تاوانبارانی تيرۆردا پەسەندکرا'

فۆتۆ: 
2021-01-24

1491 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ٣٤٠ سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا بەسەر تاوانبارانی 'تیرۆر'دا پەسەند کراوە.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ٣٤٠ سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا بەسەر تاوانبارانی 'تیرۆر'دا پەسەند کراوە.

ميدياکانی عێراق لە زاری بەرپرسێکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە رايانگەياندووە، ٣٤٠ دۆسیەی تاوانی 'تیرۆر' رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراون، کە وردبینی لە رووی دەستوریی و یاساییەوە بۆ ئەو دۆسیانە کراون بە تایبەتیش لەوەی نەتوانرێت سوود لە تانەلێدان ببینرێت و سزادراوەکانیش یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە ٢٧ بۆ ساڵی ١٩٩٦ نەیانگرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ٣٤٠ تاوانباری 'تیرۆر'دا لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پەسەندکراوە، بە وتەی سەرچاوەکەش سزاکان لە ماوەی داهاتودا لەلايەن وەزارەتی دادەوە جێبەجێدەکرێن.

لە عێراق چەکدارانی داعش بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی 'تیرۆر' دادگایی دەکرێن و لە ماددەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ھەر کەسێک کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات یان بەشدار بێت، ئەوە لەسێدارەدەدرێت.

لە رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠یشدا، دەسەڵاتدارانی عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ٢١ تاوانباری تیرۆردا جێبەجێکردبوو.