سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: بەهۆى کێشەى کارەباوە متمانە لە وەزیرى کارەبا و نەوت دەسەنینەوە

ماوەیەکی کەمیان بۆ چارسەری گرفتەکان بۆ دیاریکراوە
فۆتۆ: 
2021-01-24

2117 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دایە وەزیرانى نەوت و کارەبا ئەگەر لە ماوەیەکى کەمدا کێشەى کارەبا چارەسەرنەکەن متمانەیان لێدەسەننەوە.


سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دایە وەزیرانى نەوت و کارەبا ئەگەر لە ماوەیەکى کەمدا کێشەى کارەبا چارەسەرنەکەن متمانەیان لێدەسەننەوە.

نوسینگەى حەسەن کەعبى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەى نەوت و وزە و لیژنەى خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەى پەرلەمانى راسپاردووە لەسەر هۆکارەکانى خراپى دۆخى کارەبا میوانداریی وەزیرانى نەوت و کارەبا بکەن.

حەسەن کەعبى داواشى لەو دوو لیژنەیەى پەرلەمان کردووە، گفتوگۆبکەن لەسەر چارەسەرەکان و ئەو رێکارانەى دەکرێت قەرەبووى کورتهێنانى غازى ئێرانى بۆ وێستگەکانى کارەبا و دابینکردنى وزە لەلایەن وەزارەتى نەوتەوە بکەن.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمان داواى لەو دوو وەزیرەش کردووە بەزوویی لە کۆبوونەوەى ئەو دوو لیژنەیە ئامادەبن، هۆشدارى ئەوەشیداوە، ئەگەر لە ماوەیەکى کەمدا دۆخى کارەبا چارەسەرنەکەن ئەوا ئەو دوو وەزیرە لە پەرلەمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دەستبەجێ متمانەیان لێدەسەندرێتەوە.

عێراق بەشێوەیەکى سەرەکى پشت دەبەستێت بە بەرهەمهێنانى کارەبا لەو وێستگانەى کە بە غاز کاردەکەن و غازەکەش لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، لەم دواییانەشدا بەهۆى کەڵەکەبوونى قەرزەکانەوە، ئێران بڕى هەناردەکراوى غازى کەمکردووەتەوە، بەوەش کێشەى بۆ کارەباى ناوەڕاست و باشورى عێراق دروستبووە.