سەردێڕ:

'لە کەلار ٥٧ ملیۆن دینار لە کەسێک دزرا'

فۆتۆ: 
2021-01-24

12980 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له‌ كه‌لار ٥٧ ملیۆن دینارى هاوڵاتیه‌ک له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دزراوە.


سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له‌ كه‌لار ٥٧ ملیۆن دینارى هاوڵاتیه‌ک له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دزراوە.

سەرچاوەکەی ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، ئەو هاوڵاتییە بڕی ٥٧ ملیۆن دیناری لە بانکی کەلار راکێشاوە، دواتر بۆ كارێک چووەتە شارەوانی كه‌لار و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى راگرتووە، تاوەکو گەڕاوەتەوە شوشەی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان شکاندووە و پارەکەیان بردووە.

هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هاوڵاتییەکە لەسەر رووداوەکە سکاڵای تۆمارکردووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرنەکراوە. 

گەرمیان حەمەیپور، گەرمیان