سەردێڕ:

ئیسرائیل و ئیمارات باڵیۆزخانەیان لە وڵاتەکەکانی یەکترکردەوە

فۆتۆ: 
2021-01-24

780 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەرمی ئیمارات رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل پەسەندکردووە، لای خۆشییەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل کردنەوەی بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئەبوزەبی پایەتەختی ئیمارات راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات لە یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢١دا، بڕیاری کردنەوەی بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل پەسەندکرد.

هەر ئەمڕۆ، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاری کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیمارات دەرکرد و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، "ئەم هەنگاوێکی مێژووییە دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆی نێوان حکومەتەکەی و وڵاتانی عەرەبی."

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بە فەرمی کردووەتەوە و 'ئیتان نایه' وەک سەرپەرشتیاری کاروباری بالیۆزخانەکە دەستبەکاردەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودا، ئیمارات و ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان رێککەوتن، دواتریش هەریەک لە بەحرەین، سودان و مەغربیش رێککەوتنی هاوشێوەیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد.